محەممەد باقر قالیباف لە دەقێکی ئینگلیزیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: بیهێنە بەرچاوت کە زیاتر لە چل ملیۆن هاووڵاتیی ئێوە وابەستەی مۆری خۆراک (بەرنامەی هاوکاریی خۆراکی حکومەت)ن، بەڵام لە هەمان کاتدا وڵاتێکی دیکە بە "برسی" ناودەبەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە لێدوان و بانگەشەیەکی سادە نییە؛ کێشەکانی خۆت بۆ کەسانی تر دەگەڕێنیتەوە.
قاڵیباف ئاماژەی بەوەدا: ئامۆژگاری و پێشنیارەکانت سەبارەت بە بەرنامەی SNAP (بەرنامەی هاوکاری خۆراکی ئەمریکا) بۆ خۆت هەڵبگرە.
لە درێژەدا وتی: ئێمە بۆ خۆمان بڕیار لەسەر سەروەت و سامانەکانمان دەدەین، پێویستە بیر لە ڕێژەی بەدخۆراکی و برسیەتی لە وڵاتەکەت بکەیتەوە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاردانەوە بە زیادەبێژی ترامپ لە دژی گەلی ئێران وتی: زیاتر لە چل ملیۆن هاووڵاتی ئێوە پشت بە مۆری خۆراک (بەرنامەی هاوکاریی خۆراکی حکومەت) دەبەستن.
Your Comment